به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هگێڕانهوه له ماڵپهڕی فهرمی ڕاگهیاندنی سهرۆکی ههرێمی کوردستان سهڵاحهددین دهمیرتاش و به هاوڕێیهتی عوسمان بایدهمیر و شاندێکی پێکهاتوو له پهرلهمانتارانی هەدەپە لە پارلەمانی تورکیا و ڕاوێژکاران که ڕۆژی چوارشهمه ٢١ی ٩ی ٢٠١٦ هاتنه ههولێر لهگهڵ مهسعوودبارزانی سهرۆکی ههڕیمی کوردستاندیدار و گفتوگۆی کرد.
هەر لە دیدارەکەدا دەمیرتاش ئامانجی شاندەکەی لە سەردانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە هەوڵێکە بۆ سازدانی دیالۆگ لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بۆ ئەوەش پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە.
دەمیرتاش وێڕای ستایشی ڕۆڵی بارزانی کرد لە پشتیوانی کردن و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیا وکوردهکانی ئهو وڵاته خوازیاری ڕۆڵگێڕان و نێوهندگیری ناوبراو بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی بخاتەوەگەڕ و وەک براگەورەش پشتیوانی پڕۆژەی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بێت و ڕایشیگەیاند کە ڕۆڵی بارزانی کاریگەرییەکی زۆری بۆ سەرخستنی ئەو هەوڵە دەبێت.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ سەرخستنی دیالۆگ بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو لایەنەکان، ڕاشیگەیاند: "گەنجانی کورد لە سەنگەرەکانی بەرگرییدا خاکی کوردستان دەپارێزن، بەڵام بەداخەوە ڕۆڵی میدیای کوردستانی لە ئێستادا لە خزمەت برایەتی و هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکاندا نییە و سەرکردەکانیش ئازار دەدات و خەڵکیش لەو زمانە بێزارن، بۆیە پێویستە هەنگاوی یەکەمی دیالۆگی لایەنەکان لە ڕێگەی گۆڕینی زمانی ئاخاوتنی میدیاکان بێت و میدیا بخرێتە خزمەتی برایەتی و دیالۆگی لایەنەکان نەک وەک ئێستا کە بۆتە بەشێک لە کێشە."
هەروەها داواشی کرد لایەنەکان چیتر لە ڕێگەی میدیاکانەوە لەگەڵ یەکتری نەدوێن، بەڵکوو ڕێگەی دانوستان و دیالۆگ بگرنە بەر.
دەمیرتاش له بهشێکی دیکهدا باسی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دۆزی کوردی کرد و دیالۆگ و هاوکاریی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی بە تاکە ڕێگەی پێویست لەقەڵەم بۆ دهرباز بوون لهو کێشانه زانی.
ههر لهدیدارهکهدا بارزانی ڕایگەیاند کە گەلی کوردستان بە بێ خواستی خۆی دابەش کراوە و بۆ مانەوە و پاراستنی ناسنامەی خۆی شەڕی کرد و توانی ناسنامەی خۆی بپارێزێت، بەڵام ئێستا لە قۆناخی مسۆگەرکردنی دەستکەوت و بەرەوپێشەوەچوونی دۆزی گەلەکەمانداین و بۆ ئەوەش پێویستیمان بە ئاشتییە نەک شەڕ.
بارزانی جەختی کردەوە کە ئەگەر لە ڕابردوودا گلەییمان لە زلهێزەکان و دەوڵەتەکان هەبووبێت و ئهوانمان به بهرپرسی کێشهکانی خۆمان دهزانی، ئەوە ئێستا کاتی ئەوەیە گلەیی لە خۆمان بکەین چونکه ئۆبالی بارودۆخی و ههلومهرجی ئێستا له ئهستۆی خۆمانه.
ناوبراو له درێژهدا زیادیشی کرد که ئەنجامی شەڕ ماڵوێرانی و کاولکارییە و، ڕۆژێک شەڕ زووتر ڕابگیرێت باشترە و لە قازانجی هەموو لایەکە و بۆ سەرخستنی ئاشتییش پێویستە هەموو لایەک پاڵپشت و هاوکاری یەکتر بین.
جەختیشی کردەوە کە ئامادەیە لەپێناو دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یارمەتیدەر بێت و لەهیچ هەوڵێک درێخی ناکات.
بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان هەوڵی زۆری داوە و ئەوەی لەدەستی هاتووە کردوویەتی و ئێستایش بە تەواوی پشتگیریی لەو هەوڵەی ئەوان دەکات....
کۆتایی کورتە نامە/310